بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێك ماددەی كشتوكاڵی دەركرا

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم لەسەر داوای وەزارەتی كشتوكاڵ لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێك ماددەی سەرەتایی كشتوكاڵی دەركرد كە لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردە دەكرێن.

لە راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمدا هاتووە، حكومەتی هەرێم لەسەر داوای وەزیری كشتوكاڵ داوایكردووە لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێك ماددەی سەرەتایی دەربكرێت كە هاوردەی هەرێم دەكرێن و لەناوخۆ بەرهەم نایەن.

بڕیارەكە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دراوەو وەزارەتی دارایی و ناوخۆ راسپێردراون تاوەكو كار ئاسانی بۆ هاوردەكردنی هەندێك ماددە و ئامێری كشتوكاڵی بكەن.

پێشترو بەتایبەتی لە وەرزی پێگەشتنی بەرهەمی ناوخۆیدا رێگە بەهاوردەكردنی بەرهەمی خۆراكی نەدەدرا، ئەوەش بەئامانجی ئەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆیی بەهاكەی لە دەست نەدات، ئێستاش بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تەنها رێگە بە هاوردەكردنی ئەو ماددانە دەدرێن كە لەناوخۆدا بەرهەم ناهێنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا