ئاسایشی شارەزوور 19 تۆمەتبار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەهاوكاری سەرجەم بنكە و یاریدەدەرێتییەكانی توانیویانە 19 تۆمەتبار بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بۆ نەهێشتنی دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقلیەكانەوە هێزەكانی بەڕیوەبەرایەتیمان بەهاوكاری سەرجەم بنكە و یاریدەرەێتیەكانمان و خەڵكانی دڵسۆزی سنورەكانمان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بە جۆرێك لە بەرواری (1/7/2021) تا (7/9/2021) توانیومانە (19) نۆزدە تۆمەتبار لە چەندین چالاكی جیاوازدا دەستگیربكەین.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم دەستگیر كراوان بە ماددەی (30) لە یاسای ماددە هۆشبەر و كارتێكەرەعەقڵیەكان و بە فەرمانی دادوەر دەسگیركراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، (18) تۆمەتبار لە رەگەزی نێرن و (1) تۆمەتباریش لە ڕەگەزی (مێ)ە یە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا