دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە25ی حوزەیران، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ئەو گرفتەی دروستبووبوو چارەسەرکرا و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، ئەو گرفتەی لە کێڵگەی کۆرمۆر ببووە هۆی وەستانی پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل بۆ وێستگەکانی کارەبا چارەسەر کرا.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێوارە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و 1800 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.

لەکاتێکدا، شەوی ڕابردوو وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیانی ئاگادارکردەوە، کە بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایە لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆر بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروستكردووە، بۆیە بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا