گرنگی سەردانەكەی لاڤرۆڤ بۆ كورد

پۆڵەتیك پرێس

سەردانەكەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ سوریا وەك هەوڵێك بۆ چارەسەری بەشێك لە كێشەكانی ئەو وڵاتە لێكدرایەوەو بەرپرسانی كوردیش لە رۆژئاوای كوردستان دەڵێن، ئەو سەردانە بۆ پرسی كوردو كۆی كێشەكانی سوریا بایەخی زۆری هەیە.

دواینجار كە وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی سووریای كرد ساڵی ٢٠١٢ بوو واتە هەشت ساڵ لەمەوبەر، سەردانی ئەمجارەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش لە رووی سیاسییەوە وەها لێكدانەوەی بۆ دەكرێت ئەو بەربەستانە لاببات، كە رێگری لە بەرەوپێشچوونی رەوشی وڵاتەكە دەگرن.

لەسەردانەكەدا لاڤرۆڤ لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا و وەلید موعەلیم، وەزیرەی دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە، لەكۆبونەوەكانیشیدا لەبارەی پرسی سیاسی و ئابوری سەربازییەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكات، هاوكات چۆنێتی گەیشتن بەچارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ قەیرانی سوریا و پاڵپشتیكردن لە رژێمی ئەسەد دەخاتەڕوو.

سەردانەكە بەوە لێكدەدرێتەوە رێگە خۆشكەربێت بۆ گەیاندنی هاوكاری گەورە لەبواری ئابوریدا بۆ ئەو وڵاتەو هۆكارێكیش بێت بۆ بەهێزكردنی پێگەی روسیا لەناوچەكەدا

بەرپرسانی كوردیش لە رۆژئاوا جەخت لەوەدەكەنەوە ئەو سەردانە دوای سەردانی شاندێكی ئەوان بووە بۆ مۆسكۆو كۆبونەوەیان بووە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، ئاماژە بەوەشدەكەن روسیا دەتوانێت كێشەكانی سوریا چارەسەر بكات.

ئامینە عومەر هاوسەرۆكی مەسەدە بەپۆڵەتیك پرێسی وت، “سەردانەكەی لاڤرۆڤ دوای سەردانی شاندی ئێمە هات بۆ مۆسكۆ ئەو ساردانەش گرنگی زۆرە، رووسیا دەتوانێت چارەسەری كێشەكانی سوریا بكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، چارەسەركردنی كێشەی كورد خاڵێكی هەرە گرنگە لە سوریا پێشتریش لە سەردانی شاندی مەسەدە بۆ رووسیا باسیان لە خەبات و هەوڵدان و سەركەوتنیان بەسەر داعشدا كرد بۆ وەزیری دەرەوەی روسیاكردووە.

هاوسەرۆكی مەسەدە وتیشی، “روسیا ئێستا سیاسەتی خۆی گۆریووەو لەهاتنی شاندی رووسی بێگومان پرسی كورد و ئیدارەی خۆسەری باسێكی گرنگ دەبێت بەهیوان ئەو كێشانەی لە سوریا هەن روسیا چارەسەریان بكات، چونكە بەوتەی ئەو مەلەفی سوریا لەدەستی مۆسكۆدایە، بۆیە گەر بیانەوێت ئەوا چارەسەری دەكەن”.

ئەو سەردانە دوای سەردانی شاندێكی ئەوان بووە بۆ مۆسكۆو كۆبونەوەیان بووە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ


لەلایەكی دیكەوە سەردانەكە بەوە لێكدەدرێتەوە رێگە خۆشكەربێت بۆ گەیاندنی هاوكاری گەورە لەبواری ئابوریدا بۆ ئەو وڵاتەو هۆكارێكیش بێت بۆ بەهێزكردنی پێگەی روسیا لەناوچەكەدا.

حسێن عومەر چاودێری سیاسی لەبارەی سەردانی شاندی روسیا بۆ سوریا ئاماژەی بەوەكرد، ئەو سەردانە گرنگی زۆری هەیە بۆ پرسی كورد لەرۆژئاوا سەردانەكەش ئەوە نیشاندەدات روسیا دەیەوێت كێشەی كورد و سوریا چارەسەر بكات و رۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی سوریا و بەهێزكردنی پێگەی ئابووری خۆی لە ناوچەكەدا.

باسی لەوەشكرد، لەنێوان سیاسەتی ئەمریكاو روسیادا لێكچونێك هەیەو ئەمریكا دەبینێت روسیا هێزێكی گەورەیە لە ناوچەكەدا و دەتوانێت رۆڵی گرنگ بگێرێت بۆیە لەكاتی هێرشی توركیا بۆ سەر باشور و رۆژئاوای سوریا بەشێكی بە توركیا بەخشی و بەشێكیشی تەسلیمی روسیا كرد.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوە دەخاتەڕوو، لەئێستادا رووسیا دەیەوێت لە رێگەی هاوكاریكردنی گروپە ئۆپۆزسێۆنە ناوخۆییەكانەوە چارەسەر بۆ كێشەكانی ئەو وڵاتە بكات هەر بۆیە وا دەبیندرێت لە دانیشتن و چوونی ئەوشاندە روسییەدا پرسی كورد پرسێكی گرنگ بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا