یەکێتی وەڵامی فایەق زێدان دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك) رایدەگەیەنێت: پێویستە فراكسیۆنی (ی.ن.ك) لە پەرلەمانی عێراق لە پاڵ فراكسیۆنە كوردستانیەكانی تردا هەڵوەستەیەك بكەن ، لەسەر لێدوانەكانی رۆژی 18-2-2024 ى بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ( دادوەر فائق زێدان) لە بارەی پێكهاتنی هەرێمی كوردستان و پێكهێنان و دروستبوونی هەرێمی نوێی فیدراڵی لە عیراقدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: ناوی هەرێمی كوردستان وەك (واقیعێكی جوگرافی و نەتەوەیی) بردووە (هەلومەرجی دوای داگیركردنی كوێت هێناویەتە ئاراوە)، كە دەبوو وەك هەرێمێكی دەستووریی فیدراڵی ناوی بهێنایە، ئاماژە بە ماددەی 117/ یەكەم لە دەستووری هەمیشەیی عیراق.

هەروەها دوویاتیدەكاتەوە : هەرێمی كوردستان بە (بارێكی تایبەت – وضع خاص) ناودەهێنێت و دەیبەستێتەوە بە (دانپیادانانی سەرجەم رۆڵەكانی گەلی عێراق) نەك بە قەوارەیەكی یاسایی چەسپیو لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەێندراوێك لە ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك)

لە بارەی لێدوانی بەڕێز (سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق)

پێویستە فراكسیۆنی (ی.ن.ك) لە پەرلەمانی عێراق لە پاڵ فراكسیۆنە كوردستانیەكانی تردا هەڵوەستەیەك بكەن، لەسەر لێدوانەكانی رۆژی 18-2-2024 ی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ( دادوەر فائق زێدان) لە بارەی پێكهاتنی هەرێمی كوردستان و پێكهێنان و دروستبوونی هەرێمی نوێی فیدرالی لە عیراقدا.

ئەو خاڵانەی پێویستە هەڵوەستەیان لەسەربكرێت لە لێدوانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمانەن:

  1. ناوی هەرێمی كوردستان وەك (واقیعێكی جوگرافی و نەتەوەیی) بردووە (هەلومەرجی دوای داگیركردنی كوێت هێناویەتە ئاراوە)، كە دەبوو وەك هەرێمێكی دەستووریی فیدراڵی ناوی بهێنایە، ئاماژە بە ماددەی 117/ یەكەم لە دەستووری هەمیشەیی عێراق.
  2. هەرێمی كوردستان بە (بارێكی تایبەت – وضع خاص) ناودەهێنێت و دەیبەستێتەوە بە (دانپیادانانی سەرجەم رۆَلەكانی گەلی عێراق) نەك بە قەوارەیەكی یاسایی چەسپی و لە دەستووری هەمیشەیی عیراقدا.
  3. گومان دەخاتە سەر هەلومەرجەكانی سەردەمی دارشتنی بنەماكانی دەستووری هەمیشەیی عێراق، و بە ڕەهایی دەڵێت : (( ئێستا ئەو هەلومەرجە گۆڕدراوە لە لای ئەوانەی باوەڕیان بەو بنەمایانە هەبوە، ولە ئێستادا باوەڕیان بە گۆڕینیەتی ..)) بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بكات كورد بەشدار بووە لە داڕشتنی ئەو بنەما دەستووریانە و هیچ كات پەشیمان بوونمان لە داڕشتنی ئەو بنەمایانە ڕانەگەیاندووە.
  4. ((بیرۆكەی پێكهێنانی هەرێمی نوێ لە هەر ناوچەیەكی عێراق ڕەتدەكاتەوە، بە هەڕەشەی دادەنێت لەسەر یەكگرتوویی و ئاسایشی عێراق)) بە بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بكات كە پێكهێنانی هەرێمی نوێ لە عیراقدا (مافێكی دەستووری)یە نەك (بیرۆكە)، ئەو مافە بە ماددەی (117/ دووەم ، 118 ، 119) چەسپێنراوە و بە یاسای ژمارە (13) ی ساڵی (2008) ڕێكارەكانی دانراوە.

ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك)

20/2/2024

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا