تاڵیبان ئەمریکا تۆمەتبار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی حکومەتی تاڵیبان، ویلایەتە یەکگرتووەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بەڵێنیان شکاندووە.

ئەمیرخان وەزیری دەرەوەت حکومەتی تاڵیبان، ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی بەڵێنەکەی نەبردۆتە سەر، سەبارەت بە سڕینەوەی ناوی سەکردەکانی تاڵیبان لە لیستی ڕەش.

ئەمیر خان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەمریکا بەڵێنی داوە کە ناوی سەرکردەکانی تاڵیبان لە لیستی ڕەشدا بسڕێتەوە، بەڵام بە پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەی دۆحە بەڵێنەکەی شکاندووە.

ئاماژەی بەوەشدا، تاڵیبان پەیوەندیەکی نوێ لەگەڵ دەوڵەتانی جیهان دروست دەکات، هەتا لەگەڵ ئەمریکاش نابێت ئەمریکا فشار بخاتە سەر ئەفغانستان، ئەو دەوڵەتانەی شەرعیەتەکانی ئێمە ناناسن سیاسەتێکی نەرێنیان هەیە.

جەختی لەوەش کردەوە، بەڵێنەکانیان دەپارێزن داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەن دەست وەرنەدەنە کاروبارەکانیان، چونکە بەڵێنیان داوە خاکی خۆیان دژی هیچ وڵاتێک بەکار نەهێنن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا