لیژنەیەکی قائیمقامیەت چاودێری لایەنی تەندروستی فرۆشگای دامەزراوە پەروەردەییەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەیەکی تایبەتی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری لایەنی تەندروستی فرۆشگا و سەرچاوەی ئاوی دایەنگەو دامەزراوە پەروەردەییە حکومی و ناحکومییەکان دەکات و بەدواداچون بۆ سکاڵای خوێندکاران و مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکاران دەکات.

لەوبارەیەوە خۆگر خالید، سەرۆکی لیژنەی دایەنگا و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکەمان پێکدێت لە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، تەندروستی، ئاسایش، کاروباری کۆمەڵایەتی، قائیمقامیەتی سلێمانی و بەردەوام سەردانی دامەزراوە پەروەردەییەکان لە قوتابخانە ـ باخچەکانی منداڵان ـ دایەنگەکان- پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان دەکەن.

وتیشی، ئەم لیژنەیە بەدواداچوون بۆ هەر گرفتێکی پەروەردەیی و هەر سکاڵایەک سەبارەت بە قوتابخانەکان و فرۆشگاکان و ئاگرکوژێنەوە و سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە دەکات، رێکاری یاسایی لەگەڵ لایەنی کەمتەرخەم دەگرنەبەر و لەپێناو تەندروستی خوێندکاراندا چاوپۆشی لە کەمتەرخەمی هیچ خاوەن فرۆشگا یان ئیدارەی خوێندنگەیەک ناکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بە لیستێک ناوو جۆری ئەو خواردەمەنییانەمان بڵاوکردووەتەوە کە دەبێت لە خوێندنگاکاندا بفرۆشرێن، بەدەر لەوە هەر شتێکیتر رێگەپێدراو نییە.

سەرۆکی لیژنەی دایەنگا و دامەزراوە پەروەردەییەکان داوای لە خوێندکاران و کەسوکاری خوێندکاران و مامۆستایان و ئیدارەی ناوەندە پەروەردەییەکان کرد بۆ هەر سکاڵاو تێبینیەک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە موبایلی 07708677777 بکەن و بەدواداچونی بۆدەکرێت.

May be an image of text

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا