هێزی ڤاگنەر كۆنترۆڵكردنی 80% ی شاری باخموتی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گروپی ڤاگنەر كۆنترۆڵكردنی 80% ی شاری باخموتی راگەیاند.

یێڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی ڤاگنەر رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان توانیویانە 80% ی شاری باخموت كۆنترۆڵ بكەن.
بەگوێرەی راپۆرتێكی پەیمانگای لێكۆڵینەوەی جەنگ، ئەو بەرەوپێشچوونەی ڤاگنەر دوای كوژرانی ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی گروپەكە دێت لە رووبەرووبوونەوەی سوپای ئۆكرانیا.

ئەم بەرەوپێشچوونەی گروپی ڤاگنەر دوای رەوانەكردنی هێزی تایبەت و هێزی ئاسمانی سوپای رووسیا دێت بۆ هاوكاریكردنی گروپی ڤاگنەر.

شاری باخموت دەكەوێتە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا و چەند مانگێكە شەرێكی سەخت لەنێوان رووسیا و ئۆكرانیا لەو شارە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا