عەبادی داوا دەكات پەرلەمان پێداچوونەوە بەدابەزینی بەهای دیناردا بكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلنەسر داوا دەكات پەرلەمان پێداچوونەوە بەدابەزین و ئاڵوگۆڕی بەهای دینار بەرانبەر دۆلاردا بكاتەوەو رەچاوی بارودۆخی هاوڵاتیان بكات.

حەیدەری عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، بەهۆی ئاڵوگۆرێ دیناری عێراقیەوە هاوڵاتیان دوچاری زیانی زۆر بونەتەوە بەتایبەت ئەو كەسانەی كە داهاتیان سنوردارە، بۆیە پێویستە پەرلەمان رەچاوی بارودۆخیان بكات.

هاوكات داواش دەكات، پەرلەمانی عێراق پێداچوونەوە بە بڕیاری دابەزینی بەهای دیناری عێراقیدا بكات و كۆنتڕۆڵی هەڵئاوسان بكات.

عەبادی دەشڵێت، “لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی مانگی رابردودا، داوا لە پەرلەمان دەكەم، لەگەڵ رایگشتی دا بوەستێت و بە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دیناردا بچێتەوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا بانكی ناوەندی عێراقی بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 145 هەزار دیناری عێراقی جێگیركرد، هاوكات ئەو جێگیركردنەش لە بودجەی گشتیدا چەسپا.

داواكەی عەبادی لەئێستادا بەهۆی ئەوەوە دێت، كە ئەمڕۆ هەینی 19ی ئازار پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2021 دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا