پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگۆیەك دەربارەی دامەزراندنی هێزەكانی پاسەوانی سنور رەتدەكاتەوە گوایە بەبڕێك پارە خەڵك دادەمەزرێنن و رایدەگەیەنێت، دامەزراندن بە سیستمی ئەلكترۆنیە.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دوای كردنەوەی دەرگای فۆرم پڕكردنەوەی ئەلكترۆنی بۆ دامەزراندن لە هێزەكانی پاسەوانی سنور بەتایبەت لە سنوری فەرماندەیی یەك ( سلێمانی، هەولێر، دهۆك)، لێرەو لەوێ دەبیستین كە هەندێ كەسی نەفس نزم پروپاگەندەی ئەوە ئەكەن بە بڕێك پارە خەڵك دادەمەزرێنن، دامەزراندن بە سیستمی ئەلكترۆنیە و فرێوی ئەو كەسانە مەخۆن ، كە دەیانەوێ غەدر لە گەنجی بێكارو دانەمەزراو بكەن.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، تكایە هەر كەس داوای پارەی كرد بەڵگە و زانیاریمان بدەنێ تا رووبەرووی یاسایان بكەینەوە.