دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیا فڕۆكەخانەی سلێمانی ناگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا رونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان نەدراوە.

ڕۆژی 25ی ئەیلول، گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق و وڵاتی توركیا لەڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و هەولێر دەستیپێكردەوە، بەڵام سلێمانی و نەجەف و بەسڕەی لێبەدەركراوە.

تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تائێستا بەفەرمی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەئاسمانییەكانی توركیا ئاگادارنەكراوینەتەوە، ئەو بڕیارەش كە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دراوە سلێمانی ناگرێتەوە.

ماوەی دوو مانگە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا لەلایەن هەردوو لاوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە راگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا