پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بە بەهای 12.995 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی چوار پرۆژەی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای هێرۆ واژوو کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا، “پڕۆژەکان بریتین لە وێستگەی مۆبایلی كارەبای چۆمان بە توانایی 45 مێگا ڤۆلت ئەمپێر و وێستگەی مۆبایلی حاجی ئۆمەران بە توانایی 25 مێگا ڤۆلت ئەمپێر”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ڕاكێشانی هێڵی 133 کەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرزی سۆران2 چۆمان و ڕاكێشانی هێڵی 33 کەی ڤی چۆمان-حاجی ئۆمەران، دووانی دیکەن لەو پڕۆژانەی واژۆیان لەسەرکراوە”.
هاوکات، وەزیری كارەبا داوای کردووە لەماوەی دیاریكراودا، پرۆژەكان تەواو بکرێن كە ڕۆڵیان دەبێت بۆ چارەسەركردنی بارزۆری و كێشەی ئۆڤەرلۆد لەتەواوی ناوچەی چۆمان و حاجی ئۆمەران.