پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بۆ یادی لەدایکبوونی پیغەمبەری موسڵمانان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان”.
ئەمڕۆ شەممە قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) دروودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم”.
وتیشی، “ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و گەلەکەمان بخاتە سەر شاڕێی یەکڕیزی و تەبایی و لێبوردەیی و یەکگوتاریی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانماندا”.