چوارچێوەی هەماهەنگی پەنادەباتەبەر سعودیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایانگەیاند، هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێک دەنێرێتە شانشینی سعودیە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەکرد، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەرۆکایەتی شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات و ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێدەکەون.

بەگوێرەی زانیاری ئەو سەرچاوانە، “چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت پشتیوانی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بەدەستبهێنێت کە ڕۆڵ و کاریگەرییان هەیە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق، لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە چوارچێوە یاسایی و دەستوورییەکاندا”.

ئەوەشیان خستەڕوو، پێشتر سعودیە ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و تورکیا.

ئەم سەردانەی شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێش خۆپیشاندانە ملیۆنییەکە دەکەوێت کە پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بانگەشەی بۆ کرد و بڕیارە کاتژمێر 5:00ی ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا