پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی لیژنە تایبەتمەندەکانی خۆی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەراورد بە مانگی پێشوو، ژمارەی سەرپێچیکاران و داخستنەکان لە شاری سلێمانی رووی لە کەمی کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە (05-2-2024)، قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی خۆی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتوه: له مانگی كانووونی دووه‌می 2024، لیژنه هاوبه‌شه‌كان شه‌ش هه‌زار و 687 سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه، له كۆی ئه‌و سه‌ردانانه 614 سه‌رپێچیان تۆماركردوه له‌گه‌ڵ 282 ئاگاداركردنه‌وه بۆ پابه‌ندبون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن.
ئاماژە بەوە دەکات، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شه‌ش شوێنی كاركردن داخراون و یه‌ك شوێنی دیكه رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه بەگوێرەی داتاکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ژماره‌ی داخستنه‌كان له مانگی پێشوتردا (کانوونی یەکەم)، 52 شوێن بووه.
له‌ئاماری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا باس له‌وه كراوه؛ به‌هۆی خراپبوونیان و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان له‌مانگی رابردوودا لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر 31 تۆن و 261 كیلۆگرام كاڵا و شمه‌ك و خۆراكی جۆراوجۆردا گرتووه و له‌شوێنی دوور لە ناوچەی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتییان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ه‌نده‌وه له‌ناوبراون.
هەر له ئاماری كاروچالاكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا رونكراوه‌ته‌وه: به‌هۆی سه‌رپێچیكرنیان له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ژماره‌یه‌ك شوێنی كاركردن سزای دارایی دراون، له‌مانگی رابردوا بڕه‌كه‌ی 40 ملیۆن دیناره و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.