لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ قوربانی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە ئۆتۆمبێلێک لە فلکەی نزیک هەواری شار وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

لەوبارەیەوە سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “ئۆتۆمبێلەکە بەخێراییەکی زۆر لە تونێلەکەوە هاتووەتە خوارەوە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، دواتر خۆی کێشاوە بە سیاجێکدا تا خۆی پێبگرێتەوە”.

وتیشی، “بەداخەوە یەکێک لە سەرنشینەکان گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەشیان بەسەختی بریندارن و لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری پزیشکدان”.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیای بارهەڵگر بووە و لەتونێلی پێشڕەو بۆ نزیک فلکەی هەواری شار وەرگەڕاوە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک