پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردەی هەرێم ئاگاداری مامۆستایانی سنوورەکەی دەکات ئەمڕۆ بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان سەردانی پەروەردە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە رایگەیاند، مامۆستایانی وانەبێژی سنوورەکەیان دەتوانن ئەمڕۆ پێنجشەممە (4-4-2024) کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی تاکو کاتژمێر 12، دەتوانن سەردانی پەروەردەی کۆیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.
راشیگەیاند، بەڕێوەبەر یان مامۆستای وانەبێژ بە نوسراوی فەرمی (تخویل)ی قوتابخانە دەتوانن بێن بۆ وەرگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانیان.
لە رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە؛ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.