ئەیاد عەلاوی داوای ڤاكسینی كۆرۆنا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی داوای كرد، لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراقی بەزوویی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ خەڵكی دابین بكەن.

ئەیاد عەلاوی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ماوەی یەك ساڵە كۆرۆنا لەناو عێراقییەكان بڵاوبووەتەوەو بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە چەندین هەزار كەس مردوون.

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی راشیگەیاند، لەسەر حكومەتی عێراق‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە بەزوویی كاربكەن بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بۆ ئەوەی رێگری لەمردنی خەڵكی بكەن‌و چیتر ژمارەی قوربانییەكان زیاتر نەبن.

ئەم داواكارییەی ئەیاد عەلاوی لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكە حكومەتی عێراق لەرێگەی وەزارەتی داراییەوە لەهەوڵی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنایەو بڕیارە بەم نزیكانە كاروانی یەكەمی ڤاكسینەكە بگاتە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا