داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 12 ملیار دینارە.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 9-9-2023 تا 15-9-2023، بڕی 12 ملیار و 639 ملیۆن و 682 هەزار و 827 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 10 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیكی 2 ملیار دینار بەشێوەی چەكە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 12 ملیار و 639 ملیۆن و 682 هەزار و 827 دینار بووە، بەجۆرێك كە 10 ملیار و 503 ملیۆن و 601 هەزار و 17 دیناری واتە 83% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 136 ملیۆن و 81 هەزار و 65 دینار، واتە 17% بەشێوەی چەكە و مقاصەیە 0 دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا