چوار هەزار كۆچبەری عێراقی لە بێلارووس گیریان خواردووە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا نزیكەی چوار هەزار كۆچبەری عێراقی لە لە سنورەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووەو لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر خەتن بۆ چارەسەری كێشەكانیان.

ئیڤان فائیق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووە، تا ئێستا سێ هەزار و 556 كۆچبەری عێراقییان بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە لە بێلاڕووسەوە گەڕاندووەتەوە هەولێر و بەغدا، بەڵام هێشتا چوار هەزار كۆچبەری دیكە لەو سنورە ماونەتەوە.

باسی لەوەشكرد، وەزارەت لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەرخەتە، چونكە زۆربەی ئەو كۆچبەرانەی لە پۆڵەندان رەتیدەكەنەوە بگەڕێنەوە.

پێشتر بەهەزاران كۆچبەری لە شارەكانی هەرێم و عێراقەوە بەمەبەستی گەشتن بە وڵاتانی ئەوروپا روویان لە سنورەكانی بێلارووس و پۆڵەندا كرد، بەڵام بەهۆی داخستنی سنورەكان و سەختی كەشوهەواو نەبوونی پێداویستییەوە بەشێك لەو كۆچبەرانە لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو بەغدادەوە گەڕانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا