هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەماوەی هەفتەی رابردوو کەمیکردووە.

بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، لەماوەی هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەتێکڕای هەشت هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کەمیکردووە، بەجۆرێک رۆژانە 42 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی هەفتەی پێشووتردا، عێراق رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا دەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا