پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبژاردن دەکرێت بەڵام هێشتا هەندێک کێشە هەیە.
لەبارەی کێشەی نێوان یەکێتی و پارتیش باسی لەوەکرد، چارەسەر دەبێت، وتیشی، “پێموایە کە مووچە بووەتە ئەوەلیات و پڕۆژەکان بە دادپەروەری جێبەجێ دەکرێت، مایەی خۆشحاڵییە”.
ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کێشەی نێوان یەکێتی و پارتی باسی لەوەکرد، چارەسەر دەبێت، وتیشی، “پێموایە کە مووچە بووەتە ئەوەلیات و پڕۆژەکان بە دادپەروەری جێبەجێ دەکرێت، مایەی خۆشحاڵییە”.
باسی لەوەش کرد، ئیشی ئێمە ئەوەیە کە هەموو بەیەکەوە دانیشین و دۆخی کوردستان باشتر بێت، ئەگەر بێت و نزیکببینەوە ئەوا دەتوانین باشتر کاربکەین.
لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “کاک مەسعود کاک مەسعودە و هەر ئەوەی لێ چاوەڕێ دەکرێت و زۆر سوپاسی دەکەین”.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەمڕۆ لە دوێنێ زۆر گەشبینترم و دانیشتنی نێوان یەکێتی و پارتی دانیشتنێکی زۆر باش بوو.