پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گۆڕەپانی قاسم پاشا، ئەو شوێنەی تێیدا لەدایكبووە، دوایین بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیای كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی كۆمار بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەناو لایەنگرانی وتی: دوو رۆژە لەگەڵ هاوشارییەكانم لە ئیستەنبووڵ دەیان گردبوونەوەی جەماوەریمان كردووە، لێرە لەدایكبووم، لێرە گەورە بووم و هەستێكی تایبەتم بۆ ئەم شوێنە هەیە، دەمەوێ بە دەنگێكی زۆر بەرز بە هەموو ئیستەنبووڵییەكان بڵێم، ئێمە لێرەین. ئەمە دوایین كۆبوونەوەمان دەبێت، بەداخەوە لەمەودوا ناتوانم گردبوونەوەی دیكە بكەم.
لە شرناخی باكووری كوردستانیش ئاكپارتی و لایەنەكانی دیكەی هاوپەیمانیی كۆمار، پێش كۆتاییهاتنی وادەی فەرمیی بانگەشەی هەڵبژاردن، سەردانی خەڵكیان كرد و لەگەڵیان كۆبوونەوە بە هەوڵی ئاشتكردنەوەی ئەو كەسانەی پێیانوایە بەهەر هۆكارێك بووبێت، زوویر بوون.
رۆژی یەكشەممە 14ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی و 28مین خولی پەرلەمان لە سەرتاسەری توركیا دەست پێدەكات و دەنگدەران لە كاتژمێر 8:00 ی بەیانییەوە تا كاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەتوانن دەنگ بدەن.