سەرۆكی دەستەی دەستپاكی:زیاتر لە 600 دۆسیەی گەندەڵی لە ژێر لێكۆڵینەوەدان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، ژمارەی دۆسیەكانی گەندەڵی لە هەرێم ئاشكرا كرد و رایگەیاند لە ئێستادا،600 بۆ 700 دۆسیە لەژێر لێكۆڵینەوەدان و100 دۆسیەی دیكەیش لە رێرەوی دادگاییكردن دان.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاند: دەستەكەیان راپۆرتی ساڵانەی خۆی هەیە و لە مانگی شەشی ئەمساڵدا، راپۆرتی خۆیان لەبارەیەوە پێشكەش كردبوو و رایگەیاند كە دەستەكەیان تا ئێستا لێكۆڵینەوەی لە سەدان دۆسیەی گەندەڵی كردووە .

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ، وتی: لە ئێستادا،600 بۆ 700 دۆسیەی گەندەڵی بەسەرپەرشتی دادوەرانی لێكۆڵینەوە سەربە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، لێكۆڵینەوەیان لەبارەیەوە دەكرێت.

باسی لەوەش كردووە كە هێشتا گەندەڵی مەترسییەكی گەورەیە لە عێراق و هەرێمی كوردستان و وتی: لە سەرجەم بوارەكاندا، هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاكی فیدراڵییدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا