لەم مانگەوە موچەی خانەنشینی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “لەم مانگەوە موچەی خانەنشینی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوە و بە سیستمێكی نوێ موچەكەیان پێدەدرێت”.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “خانەنشینی پلەباڵاكان لەیاسایی چاكسازی یەكلا كراوەتەوە، بەشێوەیەك لەرابردوودا بە 80%ی كۆی موچە و دەرماڵە خانەنشین دەبوون، بەڵام لەئێستادا بۆ 50% كەمكراوەتەوە”.

وتیشی” رێککارەکانی پێداچوونەوە بە دۆسیەی خانەنشینی پلە باڵاکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و لەم مانگەوە تەواوی دۆسیەکان یەکلا دەکرێتەوە، ئەو کەسانەی پلەی تایبەتیان وەرگرتووە و شایستەش نەبوون، بەپێی ساڵانی خزمەت و شایستەبوونیان دووبارە پلەیان پێدەدرێت”.

بەوتەی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم، پلەباڵاكان هەرچەندە خزمەتییان زۆر بێت نابێت موچە و دەرماڵەی خانەنشینیەكەی كە وەریدەگرێت لە50% زیاتر بێت، دەبێت هەموو خانەنشینە پلەباڵاكان خۆیان لەگەڵ ئەو سیستمە نوێیەدا بگونجێنن.

بەپێی ئاماری خانەنشینیش، لەهەرێمی كوردستا نزیكەی هەزار و 480 بۆ 490 خانەنشینی پلە باڵا بوونی هەیە، ئەو رێژەیەش بەردەوام لە زیادبووندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا