فەرمانی دەستگیركردن بۆ زیاتر لە 700 بەرپرس و كاربەدەستی پلە باڵا دەرچووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە عێراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ زیاتر لە 700 بەرپرس دەرچوە، دەستەی دەستپاكیش رایگەیاندوە، لەو ژمارەیە 396 یان حوكم دراون.

بەپێی ئامارێكی دەستەی دەستپاكی عێراق، دەسەڵاتی دادوەری لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 731 كەس دەركردوە، بەڵام تەنها 396 كەسیان حوكم دراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەو ژمارەیە هەشت كەس بە پلەی وەزیر و 53 كەس پلەی تایبەت و بەرێوەبەری گشتییان تێدابووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا