حكومەت زیاتر لە 400 ملیار دیناری لای كۆمپانیاكانە

پۆڵەتیك پرێس

تەنها كۆمپانیایەك بڕی 11 ملیار و 121 ملیۆن دینار قەرزی گەڕاندەوە بۆ حكومەتی هەرێم، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەڵێت بڕی ئەو قەرزەی حكومەت لای كۆمپانیاكان هەیەتی زیاتر لە 400 ملیار دینارە.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە بڕی (11.121.991.800) یانزە ملیار 121 ملیۆن و 991 هەزار و هەشت سەد دینار قەرزی حكومەتی گەڕاندووەتەوە.

باسی لەوەشكرد، لە هەنگاوەكانیان بەردەوام دەبن بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیاكانی دیكە و گێڕانەوەی مافەكانی حكومەت لای كۆمپانیاكان كە بە زیاتر لە 400 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەهۆی دروست بوونی قەیرانی دارایی زۆربەی كۆمپانیاكان نەیانتوانی ئەو شایستە داراییانەی حكومەت كەلەلایانە بیگەڕێننەوە، لەدوای پەسەندكردنی یاسای چاكسازی حكومەت بڕیاریدا بە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە لە كۆمپانیا و وەربەهێنەرەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا