لە پارێزگای سەلاحەدین چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی و بەرتیل ئاشكرا دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئاشكرای كرد، لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵ و باج و تەندروستیی پارێزگای سەڵاحەدین دەستیانگرتوە بەسەر چەندین دۆسیەی ساختەكاریی و (بەرتیل) دا.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆئەوەكردووە، تیمی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە سەڵاحەدین، چوار كارمەندی دەستبەرسەركردوە كە، (39) گرێبەستی كشتوكاڵی وەهمیان ئەنجامداوە و (61) گرێبەستی كشتوكاڵیی دیكەشیان دەستكاریی كردوە، لە ئەنجامی ئەو گرێبەستە وەهمییانە و دەستكاریكردنانە، خاوەنەكانیان سوودمەند بوون لە پلانی دابینكردنی یوریا بە بڕی (165,098,690) ملیۆن دینار.

باس لەوەشكراوە، تیمی مەیدانی بۆ بەدواداچوون بۆ كارەكانی بەشی باجی سەڵاحەدین، لە دوو ئەركی جیادا، دوو كارمەندیان دەستبەسەركردوە، كە یەكێیان بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن لە باجی خانووبەرەو ئەو فەرمانبەرەی دیكەش بە نایاسایی بەدواداچوونی بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان كردووە.

جگە لەوەش لە تەندروستیی پارێزگاكە، پێنج راپۆرتی تەندروستیی ساخەتەیان ئاشكراكردوە كە كە لەلایەن دوو كارمەندەوە واژۆی ساختە كراون، هەردوو كارمەندەكەش دەستبەسەركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا