لەتیف نێروەیی: تیمی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدا نەبووە کە مووچە دوابخرێت و دابەشنەکرێت

پۆڵەتیک پەێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکۆبووەنەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 2 هاوكات بڕیاری دابەشکردنی زەوی و لێخۆشبوونی قەرزی هاوڵاتیان.

لەم بارەیەوە لەتیف نێرەویی لێپرسراوی بۆڕدی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، کە تیمی یەکێتی بەشداربوو، تیایدا بڕیار درا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات و هەروەها ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی داهاتوو، هاوکات بڕیاری پێدانی زەوی بە مامۆستایان و فەرمانبەران، لەلایەکی دیکەشەوە بڕیاری لێخۆشبوونی قەزری ئاو و کارەبا و هاتووچۆ بەڕێژەی لە٪ 20، کەئەمەش لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکەو مافی خۆیانە.

لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشکرد: سیاسەتی ڕاستەقینەی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە کەخزمەتی ورد و درشت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکرێت، وەک چۆن لەکۆبوونەوەی ڕابردوو تیمی یەکێتی لەگەڵ ئەودانەبوو کەمووچە دابەشنەکرێت و دوابخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: یەکێتی بەردەوام دەبێت لەخزمەتکردنی خەڵک لەڕێی نوێنەرەکانی لەحکومەتی هەرێم و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەغداد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا