قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی چەند جۆرێک خۆراک هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە6ی ئەیلول، قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداری لە کوالێتی چەند جۆرێک لە خۆراک دەدات لە بازاڕەکاندا.

ئەندامی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەپێی بەدواداچوونەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەت، بەشێک لەو ماستانەی لە سەتڵی پلاستیکدان، خوێ، ترشی سماق و هەنگوینەکانی ناوبازاڕ تەندروست نین.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆنی شیر یەکێکە لەو بەرهەمانەی دەستکاری کراوە، خۆی ڕۆنێکی تەندروست، سوودبەخش و سروشتییە، بەڵام دەستکاری کراوە و کوالێتی نزم بووەتەوە، هەروەها بەشێک لەو ماستانەی لەناو سەتڵی پلاستیکان نیشاستەیان تێکراوە و ئەو بەکتریا سوودبەخشانەی تێیدا هەن لەلایەن بەشێک لە کارگەکانەوە بەمەبەستی درێژکردنی تەمەنی لادەبران، بۆیە ئەو جۆرانە ڕاگیراون.

باسی لەوەشکرد، لەدەرەوەی سلێمانی، کەسانێک ترشی سماقیان ساختەکردووە، کەپەکیان رەنگ کردووە و خوێ، لیمەندۆزی و هەندێک ماددەی دیکەیان تێکەڵ کردووە و لەبازاڕدا ساغیان کردووەتەوە، لە ماوەی رابردووشدا خوێیەک دەهاتە هەرێمی کوردستانەوە، کە بۆ خواردن شیاو نەبووە و بۆ مەبەستی دیکەی وەک خاڵیکردنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و خۆشکردنی پێستە و کارگەکان بەکاردەهاتن بەڵام لە بازاڕدا وەک خوێی چێشت دەفرۆشران و مەترسییەکی زۆری هەبوو، دڵنیایی دا ڕایگەیاند، ئەم کارە کۆنتڕۆڵ کراوە و ڕێگری لێکراوە.

ڕوونیکردەوە، لە بازاڕدا بەشێک لە هەنگوین کە دەفرۆشرێت، ئەوەیە کە کەسانێک لە شیلەی گلۆکۆز دروستیان کردووە و شیلەیەکی مەترسیدارە و شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە، لەئێستادا بەرهەمهێنانی هەنگوین بەتەواوی رێکخراوە و بەکارهێنانی ئەو شیلەیە قەدەغەکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا