ئەو پیاوەی سەدام حوسێنی دەستگیركرد كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك پرێس:
كارمەندێكی پێشووی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا “FBI “، كە هۆكار بووە بۆ دەستگیركردنی سەدام حوسێن سەرۆك كۆماری پێشووتری ئەمریكا، كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵێكی دێنڤەر پۆست، ئەو كارمەندە لەشاری دێنڤەری كۆلۆرادۆی ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە، كە ناوی جەیمس داڤیسەو لە كاتی پیاسەكردن لەگەڵ سەگەكەی بەیانی رۆژی هەینی تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

داڤیس بەرپرسی تیمی ئێف بی ئای بوو بۆ لێپرسینەوە لە سەدام حوسێن، هەروەها یەكێك بوو لەوانەی نمونەی دی ئێن ئەی سەدام حوسێنی دەستخست.

داڤیس لە ساڵی 2008 دا بووە بەرپرسی FBI لە دێنڤەر، ئەوەش وەك پاداشتێك بۆ خزمەتە سەربازییەكەی، كە لەعێراق‌و ئەفغانستان پێشكەشی كرد.

لەچاوپێكەوتنێكی ساڵی 2008 دا داڤیس وتی: لە كاتی دەستگیركردنیدا سەدام، تەنیا پیرەپیاوێكی نەخۆش بوو، زوو زوو دەكۆكی‌و نەخۆش بوو، باشیش نانی نەدەخوارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا