تاڵیبان: پەیوەندی دیبلۆماسی پتەو و بەهێزمان لەگەڵ ئەڵمانیا دەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان رایانگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندی دیبلۆماسی بەهێز و فەرمیان لەگەڵ ئەڵمانیا هەبێت و لەڕووی دارایی و هاوکاریی مرۆییەوە یارمەتی ئەڵمانیایان پێبگات.

لایخۆیەوە زەبیحوڵـڵا موجاهد، وتەبێژی بزوتنەوەکە رایگەیاند، “خوازیارین پەیوەندی دیبلۆماسی بەهێز و فەرمیمان لەگەڵ ئەڵمانیادا هەبێت”.

وتیشی: تاڵیبان دەیەوێت هەماهەنگی لەگەڵ بەرلیندا هەبێت لە بوارەکانی تەندروستیی و کشتوکاڵ و خوێندن.

وتیشی: ئەڵمانیا هەمیشە پێشوازی لە ئەفغانستان کردووە و تەنانەت لە سەردەمی پاشایەتی 100 ساڵ پێش ئێستا، ئەڵمانییەکان لە زۆر بابەتدا یارمەتی ئەفغانستانیاندا.

چەند رۆژێک پێش ئێستا هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، گەر بابەتەکە لەڕووی سیاسییەوە گونجاو بێت و باری ئەمنی رێگە بدات، رەنگە ئەڵمانیا جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی لە کابوڵ هەبێت، بەڵام وتیشی: بوونی نوێنەری دیبلۆماسی مانای ئەوە نییە دان بە حکومەتی تاڵیباندا بنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا