شەش كەس بەهۆی خواردنی قارچكەوە رەوانەی نەخۆشخانەكران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی خواردنی قارچكی ژەهراوی، شەش كەس لە دۆخێكی تەندروستی خراپدا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فێركاری رانیە.

دكتۆر دیار ئیبراهیم رەمەزان، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەرین رایگەیاند، ئەو شەش كەسەی كە بەهۆی خواردنی قارچكی ژەهراوی دۆخی تەندروستیان تێكچووە، تووشی سكچوون و رشانەوە بوون.

وتیشی، لە ئێستادا چارەسەری پێویست بۆ ئەو هاوڵاتیانە كراوە و باری تەندروستیان جێگیرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا