مەحمود سەنگاوی: بۆمبە چێندراوەکانی داعش ڕەنگە تا 50 ساڵی دیکەش بتەقنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، “داعش ئەوەندە بۆمبی چاندووە ڕەنگە تا 50 ساڵی دیکەش بتەقنەوە”.

لەبارەی تەقینەوەی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان مەحمود سەنگاوی ڕایگەیاند، “ئەو بۆمبانە کۆنن و دانراون و لە ئەنجامی پێلێدان تەقیونەتەوە”.

لەبارەی جموجوڵەکانی داعشەوە وتی، “داعش جموجوڵی ئەوتۆی نییە و هەندێک کەس هەوڵ دەدات بابەتەکە گەورەبکات”.

لەلایەکی دیکەوە لەبارەی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ ئەوەی خستەڕوو، “ئاکام فەرماندەیەکی لاو بوو زۆر ئومێدم پێیبوو، هیوادارم تەندروستی باش ببێتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە 19ی ئەم مانگە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە سنوری گەرمیان بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆدا تەقییەوە و سەرئەنجام دوو ئەفسەر گیانیان لەدەستدا و ئاکام عومەر و شەش ئەفسەری دیکەش بریندار بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا