یەكەم حاڵەتی مردن بە ئۆمیكرۆن تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، كەسێكی تووشبوو بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە وڵاتەكەی گیانی لەدەستداوە، ئەوەشی خستەڕوو خەڵكی دەبێت واز لەو بیرۆكەیە بهێنن كە پێیان وا ئۆمیكرۆن ڤایرۆسێكی لاوازە.

بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەمیانی سەردانێكی بۆ بنكەیەكی وەرگرتنی ڤاكسین لە رۆژئاوای لەندەن رایگەیاند، خەڵك دەبێت لەو بیرۆكە خۆیان بەدووربگرن كە دەڵێت ئۆمیكرۆن ڤایرۆسێكی لاوازترە.

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، پلان و بەرنامەیەكی تایبەت دژی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەگرنەبەر، هۆشدارییش دەدات لە شەپۆلێك لە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، لەگەڵ تەشەنەسەندنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، وڵاتان رێكاری نوێ و تووند دەگرنەبەر بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە.

لەلایەكی دیكەوە، ساجید جاڤید، وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، هەموو ئەوەی ئێمە لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە دەزانین ئەوەیە كە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، شتێكە كە پێشتر نەمانبینیوە، هەوكردنەكان هەر دو ڕۆژ بۆ سێ ڕۆژ جارێك زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا