هاوسەرۆكانی یەكێتی و ڕاوێژکاری به‌رگریی بەریتانیا مەترسییەكانی داعش تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری هەولێر لەگەڵ  ڕاوێژکاری به‌رگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئەفریقا كۆبونەوەو له‌ دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دۆخی سیاسی و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و بەردەوامیی مه‌ترسییه‌كانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی راگەیاندنی هاوسەرۆکانی یەکێتی،  ئەمڕۆ  لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکانی یەکێتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و فەرماندەی باڵای دژەتیرۆر، لەگەڵ مارشاڵ سامیوڵ سامپسۆن گه‌وره‌ ڕاوێژکاری به‌رگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئەفریقا و ستیفن هیکی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و جەیمس سۆرنتن، کونسڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوه‌ریان كۆبونەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،  گفتوگۆ کراوە  لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دۆخی سیاسی و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و بەردەوامیی مه‌ترسییه‌كانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەریتانیا بە تایبەت لە ڕووی هاریکاریی سەربازییەوە وهاوكات جەختیش لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ‌تایبه‌تی له کەرکوک و‌ ناوچە دابڕێندراوەکان کە بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه ‌كراوەتەوە.

هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاماژەیان کردووە بۆ گرنگی و پێوستیی بەردەوامی هاریکارییە سەربازییەکان و ئەرکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ لەناوبردنی تەواوی چەکدارانی داعش و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و دابینکردنی سەقامگیریی ئەمنی و ئارامی بۆ ناوچەکە.

هاوکات هاوسەرۆکانی یەکێتی سوپاسی گەل و حکومەتی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیمان کرد بۆ پیشکەشکردنی یارمەتی و هاوکاریی و پێداویستیی سەربازیی و پشتیوانییەکانیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.

لەبارەی چاکسازیی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوسەرۆکانی یەکێتی ئامادەیی و پشتیوانیی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان دووپاتکردەوە بەو جۆرەی کە بنەمای یەکسانی و هاوسەنگی تێدا ڕەچاو بکرێت.

خواستی یەکێتییمان خستە ڕوو بۆ بوونی یەک هێزی پێشمەرگە کە دوور بێت لە هەموو دەستوەردانێک و هەرێمی کوردستانیش ببێت بە خاوەن هێزێکی نیشتیمانیی رێکخراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا