ئەمەریكاو بەریتانیا هەڕەشە لەئێران دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و بەریتانیا رایدەگەیەنن، ئێران ئەنجامدەری هێرشی سەر كەشتییەكەی سەر ئیسرائیل بووە لە دەریای عومان و ئاماژە بەوەشدەكەن كە ئەو هێرشە بێ وەڵام نابێت.

ئانتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، دڵنیا بووینەوە كە ئێران لە پشت هێرشی سەر كەشتییە ئیسرائیلییەكەوەیە لە دەریای عومان.

دەشڵێت، هێرشەكە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و  لە گەڵ هاوبەشەكانیان  سەرقاڵی تاوتوێكردنی وەڵامێكی گونجاون بۆ ئەو هێرشە.

هاوكات، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئێران هێرشەكەی ئەنجامداوە و ئەوەش بە پێشێلكارییەكی ئاشكرا بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەكان ناودەبات.

دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا راشیگەیاندووە، هێرشەكە مایەی قەبوڵكردن نییە و لەئێستادا تاوتوێی وەڵامێكی گونجاو بۆ هێرشی سەر كەشتییە ئیسرائیلییەكە دەكەن.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كەشتی مێرسێر ستریت كە كۆمپانیای زودیاكی ئیسرائیلی خاوەنداری دەكات، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كرایەسەر و بە هۆیەوە دوو كەس كوژران، كە یەكێكیان بەریتانی یەكيان  رۆمانی بوو.

لەبارەی رووداوەكەوە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل باسیان لەوەكرد، ئێران لە پشت هێرشەكەوەیە و لە كات و شوێنی گونجاودا تۆڵەی لێدەكەنەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا