پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك کۆماری نوێی ئێران لەكاتی سەردانی بۆ شاری قوم رایگەیاند، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە کارە لەپێشینەکانی حكومەتەكەی دەبێت.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە 10-7-2021، لە میانی سەردانیدا بۆ لای ئایەتوڵڵا لوتفوڵڵا کەلبایکانی لە شاری قوم رایگەیاندووە: دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئێران، پتەوکردن و دروستکردنی پەیوەندیی گشتگیر لەنێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێیدا لە پێشینەی كارەكانی حكومەتەكەی دەبێت لەبەر ئەوەی پەیوەندیی گشتگیری وڵاتەکەی و وڵاتانی دراوسێ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا دەکات.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك کۆماری نوێی ئێران، بەڵێنی بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی داوە کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانیان بکات.
رۆژی هەینی 18-6-2021، 13ـەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوە چوو و رۆژی شەممە 19-6-ناوەندی هەڵبژاردنی ئێران، سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی راگەیاند.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی مانگی ئابی 2021 ئیبراهیم رەئیسی وەک هەشتەم سەرۆك کۆماری ئێران دەست بەکار بێت.