ئێرانییەک بە تۆمەتی خنکاندنی خێزانێکی کورد لە فەڕەنسا دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا پیاوێکی ئێرانیان بە تۆمەتی نقومکردنی ئەو بەلەمە دەستگیرکرد کە هەفتەی رابردوو لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بووەهۆی گیان لەدەستدانی خێزانێکی کوردی رۆژهەڵات.

ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا رایانگەیاند، پیاوێکی ئێرانیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی رووداوی نقومبوونی بەلەمەکەی هەفتەی رابردوو کە تێیدا کوردانی رۆژهەڵات هەبوون و دەیانویست بە تێپەڕبوون بە دەریادا بگەنە بەریتانیا.

ئەوەش هاتووە، دەوترێت ئەو پیاوەی دەستگیرکراوە وای بە دەسەڵاتداران وتووە کە کۆچبەرە بەڵام ئەو زانیارییانەی کە لەبەردەستدا ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکە لە قاچاخچییەکانەوە.

لە ئێستادا پیاوە ئێرانییەکە بەشێوەیەکی کاتی زیندانی کراوە و ئەگەر تاوانبار بکرێت ئەوا ماوەی ١٠ ساڵ زیندان دەبێت و دواتریش کە سزاکەی تەواو بوو، لە فەڕەنسا دەکرێتە دەرەوە.

سێشەممەی رابردوو، رەسول نەژاد و شیفای خێزانی کە کوردی رۆژهەڵات بوون، لەگەڵ سێ منداڵەکەیان و دوو کەسی دیکە لەکاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا نقومبوون و گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا