پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لە ئێستادا قۆناغی دەستپێكردنی گفتوگۆكانە لە بەغدا و گرنگە كورد یەك دەنگ و یەكریز بێت لە پێناو باشتر دەستەبەركردنی مافەكانی.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی سەربازی بەریتانی بەسەرۆكایەتی مارشال سامی سیمپسن گەورە راوێژكاری سەربازی حكومەتی بەریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا، كۆبۆوەو لەبارەی نوێترین پێشهاتی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق، هەردوولا ئیدانەی ئەو هێرشە تێرۆریستیەیان كرد كە كرایە سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دووپاتیانكردەوە كەپێویستە ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەم وڵاتە دەستەبەر بكرێت و كاربكرێت بۆ ریشەكێشكردنی تێرۆر.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە گرنگە كورد یەك دەنگ و یەكریز بێت بەتایبەت لە ئێستادا كە قۆناغی دەستپێكردنی گفتوگۆكانە لە بەغداد ئەوەش لە پێناو باشتر دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دا.
لە بارەی چاكسازییەكانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەشەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و بەردەوامییش بەو پڕۆسەیە دەدرێت، لەوبارەیەوە ستایشی هێزەكانی هاوپەیمانان و بەریتانیاشی بەتایبەت كرد.
شاندە سەربازییەكەی بەریتانیاش ئامادەییان دەربڕی بۆ هەماهەنگی زیاتر و بەردەوامی لەپشتیوانی كردنی هەوڵەكانی چاكسازی، راشیانگەیاند دەبێ هێز و لایەنە سیاسیەكانی عێراق ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن و گفتوگۆ و دانوستان بكەنە بنەمای كاركردن لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەدا.