ئێران سزای ئەوروپا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران گەمارۆ بەسەر 35 بەرپرسی ئێستا و پێشوو و دامەزراوەی یەكێتیی ئەوروپا و بەریتانیادا دەسەپێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەكو كاردانەوە بەرامبەر بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر بەرپرس و دامەزراوەكانی ئێران لەلایەن یەكێتیی ئەوروپا و بەریتانیا، تاران گەمارۆ دەخاتە سەر ژمارەیەك بەرپرس و دامەزراوەی ئەوروپایی.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو كەس و دامەزراوانە بە پشتیوانی لە تیرۆر و پەرەپێدانی تووندوتیژی لە ئێران تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، رێگەیان پێنادات بچنە ناو خاكی ئێران، دەست بەسەر ئەژمارە بانكییەكانیان و سامانەكانیاندا دەگرێت.

رادیۆ جی فەرەنسا، گرووپی دۆستایەتیی ئیسرائیل لە پەرلەمانی ئەوروپا، سەرۆكی شارەوانیی پاریس، ئۆلیڤەر كلێین، وەزیری راوێژكار بۆ كاروباری نیشتەجێكردنی فەرەنسا، شەش پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپا، سەرنووسەری گۆڤاری شارلی ئیبدۆ، سەرۆكی ناوەندی ئاسایشی ئینتەرنێتیی سوپای ئەڵمانیا، داواكاری گشتیی بەریتانیا، سەرۆك ئەركانی سوپای بەریتانیا، بەڕێوەبەری گشتیی گرتووخانەكانی بەریتانیا و سەرۆكی بەشی دژە تیرۆری ئەو وڵاتە لەناو ئەو كەس و دامەزراوانەدان كە ئێران سزای داون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا