پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، نرخی کاڵا خۆراکییەکان لە مانگی ئایاردا بەڕێژەیەكی كەمدابەزیوە بەجۆرێك بە تێکڕا ڕێژەی 0.3% نرخی كاڵاكان دابەزیوە،هاوكات ئاماژەی بەوەداوە تێکڕای هەڵاوسان بۆ 0.04% بەرزبووەتەوە.
عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، هەڵاوسان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2020 تا مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێژەی 5.6% بەرزبووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرانبەر بە دیناری عێراقی ڕێژەی هەڵاوسان بۆ لە 3.3% بەرزبووەوە، هاوكات لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدابۆ 0.8% بەرزبووەوە، مانگی شوبات 0.7%، مانگی ئازار 0.6% و لەمانگی نیساندا هەڵاوسان 0.1 بۆ % دابەزیون.
بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، نرخی کاڵا خۆراکییەکان بەڕێژەی 0.3% و نرخی پێداویستی و کاڵاکانی نیشتەجێبوون و ناوماڵ و کەلوپەلی وەبەرهێنان بۆ 0.2% دابەزیوە.