پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، هەندێک جاریش لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم تاوەباران و بروسکە دەبێت.
هاوکات، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژئاوا و پارێزگای دهۆک چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەندێک جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت لەزۆربەی ناوچەکاندا.