سۆران عومەر: تورکیا جی پی ئێس دەنێت بە ئۆتۆمبێلەکانمانەوە و دەمانکوژێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ناکۆکی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان بە دۆخێک گەیشتووە کە %40ی خاکی دهۆک بەشێوەی ئەمنی و سەربازی لەژێر دەستی تورکیایە و زیاتر لە 30 بارەگای هەواڵگری و سەربازی تورکیا لە هەرێم جێگیر کراوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سۆران عومەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ عێراقدا، ڕێگە بە تورکیا دراوە پێنج کیلۆمەتر ڕۆبچێتەناو خاکی عیراق لەڕێ هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام تورکیا زیاتر لە 30 کیلۆمەتر داخڵی خاکی هەرێمی کوردستان بووە و بەمهۆیەوە سەدان گوند و ڕەز و باخ چۆڵکراوە”.

وتیشی، “کاردانەوەی حکومەتی عێراق لەسەر کوژرانی هاووڵاتییە عەرەبەکان، سەلمێنەری ئەوەیە حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە لە خوێنی هاووڵاتییەکانی پێش عێراق، کاتێک کە لە ئابی ساڵی 2015 بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی CPT ئاشکرابوو 138 هاووڵاتی مەدەنی هەرێم بە بۆردوومانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە، حکومەتی هەرێم هیچ هەڵوێستێکی نەبووە جگە لە دەرکردنی بەیاننامەی شەرمنانە، زۆرجار ئەوەندەی ئیدانەی هۆکارەکەیان کردووە ئەوەندە ئیدانەی ئەنجامدەری بۆردومانەکەیان نەکردووە”.

باسی لەوەشکرد، “ئەوە عێراقە بەرپرسیارە لە ژیان و خوێنی هاووڵاتییەکانی خۆی، وە ئەوە هاووڵاتیانی عێراقین لە عێراق 11 کونسوڵخانە و بارەگای تورکیا دادەخەن و ئاڵای تورکیا لەسەر باڵیۆزخانە دادەگرن و ڕازی نابن بەوەی وڵاتێک سەروەری عێراق پێشێل بکات”.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئاماژەی بەوەکرد، “هیچ مومکین نییە تورکیا بتوانێت بە درۆن لە ئۆتۆمبێلێک بدات لە ئاغجەلەر لە کەلار و بزانێت چەکدارێکی پەکەکەی تێدایە، ئەمە پێمان دەڵێت هیچ شوێنێک لە هەرێمی کوردستان پارێزراو نییە و هەموو لەژێر درۆن و مووشەکی تورکیادا بە چاوساغی ناوخۆیی دیاری دەکرێت و بەیانی هەر یەکێک جی پی ئێس کرا و درۆن کرا دەڵێن چەکدارێکی پەکەکەی تێدا بووە و کەس قسە ناکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا