لە دهۆك 14 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ئایدز تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی تەندروستی گشتی دهۆك ئاشكرایدەكات لەمساڵدا لە سنوری پارێزگای دهۆك 14 حاڵەتی نوێی توشبوون بە نەخۆشی ئایدز تۆماركراوە كە نۆ كەسیان خەڵكی بیانی بوون و رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان كراونەتەوە.

دكتور فەرھاد ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەشی خۆپاراستن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەو 14 حاڵەتە نوێیەی ئایدز كە ئەمساڵ لای ئەوان تۆماركراوە، نۆ كەسیان خەڵكی بیانی بوون و بەنیاز بوونە بێنە كوردستانەوە، بەڵام دواتر كە دەركەوتووە ئەو نەخۆشییەیان هەیە رەوانەی وڵاتی خۆیان كراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێنج توشبووەكەی دیكە خەڵكی دهۆكن و بەوەش لە ئێستادا ژمارەی ئەو كەسانەی لەو پارێزگایە توشی ئایدز بوون گەیشتوونەتە 10 كەس.

باسی لەوەشكرد، سەرجەم توشبووەكان لەژێر چاودێری و چارەسەری پزیشكیدان و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

فەرھاد ئیسماعیل وتی، “بەراورد بە ساڵی رابردو، لەمساڵدا رێژەی تووشبون بەو نەخۆشییە لە سنورەكەیان زیاتر بووە، ئەو نەخۆشانە لە رێگەی سێكسی دەرەوەی خێزان و لە دەرەوەی وڵات توشبوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا