بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماری شەش رۆژی هێرشەكانی توركیا بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، لە شەش رۆژی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی توركیادا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە 59 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 19یان شەڕڤانی هەسەدە و هێزەكانی ئاسایشن داواش لە ئەمریكا و رووسیا دەكات ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا رابگرن و دژی دەستدرێژی و تاوانەكانی جەنگ لەلایەن توركیاوە بوەستنەوە.

رۆژی شەممە 26_11_2022، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماری شەش رۆژی هێرشەكەی توركیای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 19 شەڕڤانی هەسەدە و ئەندامێكی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەهۆی بۆردوومانەكانەوە شەهیدبوون، دەشڵێت، 16 كەسی سڤیل شەهیدبوون و 24 سەربازی سوپای سووریاش كوژراون.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژە بەوەش دەكات كە 73 كەس لە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان برینداربوون كە 33 كەسی سڤیل، 13 شەڕڤان و ئەندامی هێزی ئاسایش و 25ـیشیان سەر بە سوپای سووریان.

بەرەبەیانیی رۆژی یەكشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022، توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی چنگ – شمشێر راگەیاند و هێرشێكی بەرفراوانیی ئاسمانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەستپێكرد.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، توركیا لە ‌هێرشەكانیدا 50 فڕۆكەی جەنگی و 20 درۆنی بەكارهێناوە و ئاماژە بەوەش دەكات، فڕۆكەكان لە شاری ئامەدی باكووری كوردستانەوە فڕیوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا