ئەمریکا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم هاتە دەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان دەڵێت، ” لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم دەکەین”.

ئەمڕۆ سێشەممە (7-11-2023) وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان پێشوازیی لە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەکەدا، كونسوڵی نوێی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی بۆ وەبەرهێنان لە كەرتەكانی كارەبا و وزە و نەوت دەربڕی. لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت و دەرکردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، کۆنسوڵی ئەمەریکا وتی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم دەکەین.

مارک سترۆ وتیشی، “دەزانین ڕاگرتنی نەوت کاریگەریی خراپی بۆ سەر داهات و کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەبووە.هەربۆیە، چارەسەرکردنی کێشەی داهات و پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لە ئەولەوییەتەکانی سیاسەت و بەرنامەی واشنتۆن دەبێت”.

نزیکەی 8 مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان راگیراوە. ئەمەش پاش ئەوەی حکومەتی فیدراڵی عێراق، داوایەکی یاسایی لەدژی هەرێمی کوردستان و تورکیا بردەوە لەدادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا