عیراق داوای بەردەوامی هەماهەنگی سەربازی و هەواڵگری لە ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس_

وەزیری دەرەوەی عیراق، دەڵێت، خواستی حکومەتی عیراق، بە جۆرێکە کە هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان بەردەوامییان هەبێ و لەو رووەوە ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی لەڕووی راهێنان و پەرەدان بە توانا سەربازییە هەمەجۆرەکان لەگەڵ عیراق بەردەوامی پێبدات.

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق، لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، لەگەڵ کەناڵی (ئەخبارییە)، رایگەیاند؛ سەردانی شاندی حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتی کازمی، بۆ ئەمریکا سەرکەوتوو بووە و لەو سەردانەدا دوامان کرد، هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ عیراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی و پەرەدانی زیاتری هەواڵگری و سەربازی و راهێنان لە بواری کردە ئاسمانییەکاندا بەردەوام بێت.

18ی ئه‌م مانگه‌، مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی ئه‌مریكای كردو له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌، لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە ئابوری، ئەمنی و تەندروستی وئاڵوگۆڕی زانیاری و پەیوەندی لە نێوان زانکۆکانی ئەمریکا و عیراق گفتوگۆیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا