پێشبینی دەکرێت چەند ڕۆژێکی دیکە ژمارەی دانیشتووانی زەوی بگاتە هەشت ملیار کەس

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی 15ی تشرینی دووەمی 2022دا ژمارەی دانیشتووانی گۆی زەوی بگاتە هەشت ملیار کەس.

لە نوێترین ڕاپۆرتیدا نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی 2023دا هندستان جێی چین دەگرێتەوە و دەبێتە گەورەترین وڵاتی جیهان لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، نیوەی ئەو زیادبوونەی لە ژمارەی دانیشتوواندا تا ساڵی 2050 ڕوودەدات لە هەشت وڵاتدا خۆی دەبینێتەوە کە ئەوانیش وڵاتەکانی، “کۆنگۆ، میسڕ، ئەسیوبیا، هندستان، نەیجیریا، پاکستان، فلیپین و تەنزانیا”ن.

هەر بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی گۆی زەوی بگاتە 8.5 ملیار کەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا