پۆڵەتیك پرێس
هەردو وڵاتی ئیمارات و یۆنان لەسەر كاركردنی هاوبەشی نێوانیان لەبواری كاركردنی ستراتیژی نێوانیان رێككەوتن، بەپێی رێككەوتنەكەش ئاڵوگۆڕی ئابووری و هاوكاری نێوانیان لە بواری سیاسەتەكانی دەرەوەو بەرگریدا ئەنجامدەدەن.
شێخ محەمەد بن زاید ، شازادەی تاجی ئەبوزەبی و كیریاكۆس میتسوتەكیس سەرۆك وەزیرانی یۆنان ئامادەی رێورەسمی رێككەوتنەكە بوون، رێككەوتنەكە ئامانجی ئەوەیە كە ئەنجام و دەستپێشخەری و كاری هاوبەش زیاتر بەدەست بهێنێت لە ناوچە سەرەكیەكانی بەرژەوەندی هاوبەش بۆ هەردولا.
ئاماژە بەوەشكراوە، حكومەتی هەردوو وڵات لە رێككەوتنەكەیاندا دڵنیایانداوە لەپابەندبوونی خۆیان بەیاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان.
هاوكات ئیمارات و یۆنان باس لەوە دەكەن، رێككەوتننامەی ئاشتی كە ئیمارات و ئیسرائیل لەسەر دامەزراندنی پەیوەندییەكان واژۆیان كردووە، دەستكەوتی مێژوویی لە خۆدەگرێت كە بەشداری ئاشتی و سەقامگیری و لێكتێگەیشتنی هاوبەش دەكات لە نێوان گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.